وانەی پانزدەهەم ئەدەبی چیرۆکی کوردي ئەدەبی چیرۆک یەکێکە لە چەشنە سەرەکییەکانی ئەدەبیات و ژێرلقەکانی بریتین لە ڕۆمان، کورتەڕۆمان، چیرۆکی بڵند، کورتەچیرۆک، کورتیلەچیرۆک و مینیماڵ. ئەم ژانرە لە ئەدەبی کورديدا وەکوو ئەدەبیاتی گەلانی دراوسێ، لە سەدەی بیستەمدا سەریهەڵداوە و بەرهەمی سەردەمی مۆدێرنە. یەکەم نموونەی کورتەچیرۆکی کوردي بە ناوی شەویش» لە لایەن فواد تەمۆ-وه لە ساڵی ١٩١٣ لە ڕۆژنامەی ڕۆژی کورد لە ئەستەنبۆڵ بڵاو کرایەوە.
درباره این سایت